به شی دووه م وکۆتایی
كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه بۆ چونه ناو په‌یجی كاك ئه‌حمه‌د له‌فه‌یس بوك |
...وتی کابرای له‌ک چووه بان مینبه‌ر هه‌ر وا خولاسهیهک بێژمی، بۆ ئه‌وه مه‌ردم (عوام الناس) هه‌ر به ئاوات و ئارهزوگهل دڵخۆش بوون «وَمِنْهُمْ أُمِّیُّونَ لا یَعْلَمُونَ الْکِتَابَ إِلاَّ أَمَانِیَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ یَظُنُّونَ» (بقره:78) که ئه‌وانیش مهعزورن. چونکه «فَوَیْلٌ لِلَّذِینَ یَکْتُبُونَ الْکِتَابَ بِأَیْدِیهِمْ ثُمَّ یَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ لِیَشْتَرُوا بِهِ ثَمَناً قَلِیلاً فَوَیْلٌ لَهُمْ مِمَّا کَتَبَتْ أَیْدِیهِمْ وَوَیْلٌ لَهُمْ مِمَّا یَکْسِبُونَ» (بقره:79). نه بۆ ئه‌وانه فه‌قیرن یه‌هود بێ هه‌ر شتێک بێ ئه‌ویش له موسوڵمان،
له له‌ک، که عهلییوولڵاهین، ته‌سویری ئه‌کرد، که ئێمه چه ئایه‌نده‌ی خاسێکمان هه‌س له ڕۆژی قیامه‌تا خوای موته‌عال، له بان تهختێکهو دائه‌نیشت و عه‌لی له لای ده‌س راستی له بان ته‌ختێکه‌وه، موحه‌ممه‌د له لای ده‌س چه‌پێوه له لای ته‌ختێکه‌وه، له‌ودوا گشت پێغه‌مبه‌ران هان له‌وێ، ئوممهتگهل تێرن، ئه‌وه وا ئه‌یزانێ له ناو گه‌وره‌گه‌ل گشتی وت، ووتی ئاده‌مه، خوا ئێژێ بووه‌ن ئه‌را جه‌هه‌ننه‌م ئه‌ی! حه‌تتا وتی ئه‌و ئوممه‌تی غه‌وسه........ ناو حه‌زره‌تی غه‌وس لای ئێمه خۆشه‌ویسته، ئوممه‌تی غه‌وسه بووه‌ن ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م، جهماعهتێتریان هاوورد،خوا سۆئالی کرد ئومه‌تی کێیه وتیان ئوممه‌تی ئهمیرولمۆئمێنینسه (ییواش) بووه‌ن ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م حه‌زره‌تی عه‌لی قووربان ووت چه‌وه؟ چه‌وه؟ داپهرێ مل خوا ئه‌وه چه ووتت؟ به گیان تۆ هیچ نهوتومه ووتومه بووه‌ن ئه‌رای به‌هه‌شت! داخ داخانم غاڵب قهزاوهتگهلی عالمه دینێکانمان ئاواسه، کوڕه وه‌ڵڵاه وا نییه ئه‌وه توممهتی موحه‌مه‌ده بووه‌ن ئه‌رای به‌هه‌شت، ئه‌وه ئوممه‌تی مووساس بووه‌ن ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م، نهوهڵڵاهـ«وَکُلُّهُمْ آتِیهِ یَوْمَ الْقِیَامَةِ فَرْداً» (مریم:95) «کُلُّ امْرِئٍ بِمَا کَسَبَ رَهِینٌ» (طور:21) هه‌ر که‌سێ حه‌ساب خۆی! بووه‌ن ئه‌رای به‌هه‌شت و ئه‌رای جه‌هه‌ننه‌م ده‌سته جه‌معی نییه به‌ڵێ، گشتیان موحته‌ره‌م، ئیمانمان به گشتیان هه‌س، ڕێگه‌ی گشتیان حه‌ق، هه‌ر موعتهبهریش هه‌ر چێکی حه‌ق مابێ، هه‌ر حوججهتیش بۆ ئێمه، فره‌یه‌ک هه‌س که قورئان ئه‌گه‌رێنێته‌وه ئیتر ئه‌وه دیاره، ئه‌وه موتمهئینه، له هه‌ر وهختێکیشا تا نهفیێ نه‌بێ له وه‌سفی خاسی ئه‌وانه یا مه‌نسووخه، چون قورئان «موههیمێنه» «وَمُهَیْمِناً عَلَیْهِ»(مائده:48) یانێ ئه‌وه یانی به تۆ سپردراوه، موههیمێن عه‌له‌یه، موعته‌به‌ره بۆ ئێمه، حوججه‌ته له ته‌وراتا بووه له ئینجیلا بووه له هه‌ر چێ گشتی حوججه‌ته مه‌گه‌ر وه‌ختێ بزانین نه‌سخه‌وه بووه. به‌م ئیقرارهوه که گش ئاوا موحته‌ره‌من، نه بێئه‌ده‌بی که‌ین نیسبه‌ت به مه‌قامی ئه‌وان. ئێژم که به مه‌نتق حه‌ساوی که‌ین، گشتی له به‌رابه‌ر نوورێکه‌وه که له له‌یله‌ی مووبارهکهی له‌یله‌تولقه‌درا نازڵ بووه وه‌سه ئه‌و لامپه بوچکه له به‌رابه‌ر ئه‌م لامپه گه‌وره‌وه، ده‌لیله‌کانیشی فره‌س ئیتر ئه‌و ده‌لیله بوچکه که ووتم بۆ، دایم هه‌ر که‌سێ مه‌یلی هه‌س خۆی قاڵ کات‌و پووختکا بیکا تا ئینسان و خۆی خۆشبه‌ختی دونیا و قیامه‌ت بکا، خۆشبه‌خت به‌وه نایژین خۆشی بێ، ره‌فاهی بێ، ساق و سالم بێ، زه‌رق و به‌رقی زینده‌گی بێ، بای زکی ناوبدا، نهوهڵڵاهـخۆشبهخت به سه‌ر خه‌رمانا، له به‌را ئینسانییهتهکهی خۆی، واقه‌عه‌ن ئینسان بێ، به گیانه‌که‌ی گشتان « وَلَنُذِیقَنَّهُمْ مِنْ الْعَذَابِ الأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الأَکْبَرِ لَعَلَّهُمْ یَرْجِعُونَ وَلَنُذِیقَنَّهُمْ مِنْ الْعَذَابِ الأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الأَکْبَرِ لَعَلَّهُمْ یَرْجِعُونَ» (سجده:21)
ئینسانی مۆئمێن بزانێ موتهعههێدو سادقه له ژێر شکه‌نجه فره فره دڵخۆشتره، تا کابرا ئا له بان کاخ و قه‌سرو قسورهو ئه‌مر ئه‌کا، نه‌هی ئه‌کا، ئیتاعه‌تی ئه‌که‌ن. به خوای موته‌عال فره خۆشتریه، فره ئاسوده‌تره، قسه له ئاسوده‌گی و خۆشی به مه‌عنای واقهعیه نه ڕواڵه‌تی و خۆ خڵه‌تاندن. ئه‌و که‌سه به‌دبه‌خته وا دڵی خۆێنه ئه‌و گشته زڵم و ناحه‌ساو ئه‌کا، ده‌ی هه‌ر ئه‌یکا به‌شکه چکێ خۆشتری بێ، هێشتا هه‌ر بهدبهختتره، هه‌ر له دڵ و ده‌رونی خۆیه‌وه، سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له ڕوالهتگهل ئه‌وه زاهریه که پێکهنینو ڕواڵه‌تی پێخۆشه. له‌وه دوا مه‌نتقی ئینسانی ته‌ماشا کا، هه‌ر له خۆی، خۆی ئه‌رزیابی نه‌کا. ئینسان ئه‌رزیابی ئینسانگه‌ل بکا. مه‌سه‌له‌ن: موقایهسهیهک بکه‌ین، کێ دیبویی مه‌رحوم شێخ نیزامێکمان بوو له سنه -ده‌ره‌جه‌ی عالی بێت- له گۆشه‌ی حوجره‌یه‌ک له مزگه‌وتی حاج شێخ مه‌حه‌ممه‌د باقرا، جاه و جه‌لالی ئه‌وه بو سه‌ماوه‌رو قابڵهمهو به‌ندو بهساتهکهی وه‌سائیل و شته‌که‌ی له پاڵ ده‌سیه‌وه بوو، ئوتاقه بچکولهیهکو فه‌ڕشێک، ده‌ی له بهرابهریشهوه مه‌سه‌له‌ن شاه حه‌ساو که‌ین، له دڵ و ده‌رونا، خۆ ئه‌سڵه‌ن قابلی موقایسه نین ئه‌و چه‌نێ شاد‌و خۆشبه‌خته به‌و گشته فهقرو تهنگدهستیهوه! شای بێچاره‌ش چه‌نێ به‌دبه‌خته! له‌ودوا له‌ویشه بوگزهرهین، چاو ئهگیڕین ئینسانییه‌ت بوینین، کامی له نه‌زه‌ر ئێمه‌وه خۆشبه‌خته؟ کامی ئینسانه؟! ئێنسان خۆی نه‌خڵه‌تێنێ شتگه‌لێک زاهێری به مایه‌ی خۆشبه‌ختی بزانێ! نهوهڵڵاهـئهگهر ڕێگه‌ت دروس نه‌بێ و ئینسان نه‌بی خوا نه‌کرده ژن خاست بێ، به‌دبه‌ختی، شوی خاست بێ به‌دبه‌ختی.
ئه‌گه‌ر ئینسان خاس بی، ژنت ئه‌وانه بێ- بیلاته‌شبیه، بێئهدهبیه- بێوه‌ژنێ مه‌شهور به نازهریفی، وه‌لێ له به‌ر خاتر ره‌عایه‌ت دڵ خۆی و خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلوات الله والسلام علیه و آله) ئیزدواجی له ته‌کا بکا. ئه‌گه‌ر ژنت ئاوا بێ، ئه‌وه‌نده نازه‌ریف بێ هه‌ر چێک [که‌س و] کاره هه‌ر ره‌دی بکاته‌وه باوکی رووی بکاته عاڵه‌م هه‌ر ره‌دی بکاته‌و، وه‌لێ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلوات الله والسلام علیه و آله) له به‌ر سه‌عاده‌تی ئوممه‌تی ئیزدواجی له ته‌کا بکا. ئه‌گه‌ر ژنت، ژنی ئاوا بێت وه‌لێ ئینسان بی وه‌ڵلاه خۆ خۆشبه‌ختی، ئه‌گه‌ر شووت پیرێک بێ، ره‌ق و ته‌ق و لار‌و بار‌و هه‌ژارو برسی و ڕووت و ههڵکزیاگ بێ. وه‌لی واقه‌عه‌ن تۆ ئینسان بی، واقه‌عه‌ن له ده‌رونی خۆته‌وه مۆئمێن بی، فره خۆشبهختتری له وه وا شوویه‌کی هه‌س له ناو کاخو قه‌سرو قسورگهلا عه‌ییاشی و خۆشگۆزه‌رانی ئه‌کا. ئه‌مما نه ئه‌شێ مۆئمێنانه وه‌ها که بۆ دیگه‌ران قه‌زاوه‌ت ئه‌که‌ین، له خۆشمانا بیبینین و قه‌زاوه‌ت بکه‌ین، تا ئه‌و وه‌خته خاس حاڵیمان بێ وه‌گه‌ر نه وه‌ختێ ئینسان، زه‌رره‌بین تان دیوه بووه شتی گه‌وره‌ی پێببینی، دووربین، زه‌رره‌بین ئه‌وانه ئه‌شێ چکێ فاسلهکهی دور کهفێتهو به حه‌سه‌بی بوردی تا بیوینێ، ئه‌گه‌ر فره نزیکی که‌یه‌و نایوینی. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر خۆت بوینی، خه‌ڵک نه‌وینی خاس و خراوی ناوینی، ته‌شخیس ناده‌ی. بۆوه ته‌شخیس بده‌ی خۆشبه‌ختی چه‌س؟ به‌دبه‌ختی چه‌س؟ چکێ دوور ته‌ماشا که ته‌ماشای خه‌ڵک که، ئه‌مڕا باش موتهوهجێه ئه‌بی! باش بۆت ده‌ر ئهکهفێ. هیچ وه‌خت نه شووی خاس نیشانه‌ی خۆشبه‌ختیه، نه ژنی خاس نیشانه‌ی خۆشبه‌ختیه، نه ماڵی خاس نیشانه خۆشبه‌ختیه، نه هه‌زار دانه مه‌دڕه‌کی دوکتورا و فه‌وقی دوکتۆری بخه‌یته بان یه‌ک، تهخهسسوسگهلی جۆر جۆر، بخه‌یته بان یه‌ک عاملی خۆشبه‌ختیه! چه ته‌سه‌ووری بکه‌ی له نێعمهتگهلی دونیا گشتی نیعمه‌تی ئهرزشداره له زاتی خۆ‌یا، ئه‌گه‌ر بکه‌فێته ده‌س ئینسان، وه‌لی هیچ کامی خۆیی مایه‌ی خۆشبه‌ختی نییه.
خۆشبه‌ختیه‌که‌ی خودی ئینسان به خودی خۆیه، ئه‌گه‌ر خودی خۆی خوشبهخت بوو، ئه‌وه‌ڵه‌ن به‌عزێک له وانه‌ی گه‌ره‌ک نییه، سانییه‌ن هه‌ر شتێکی بێ ئه‌زانێ وا به کاری ئه‌وات و ئیستفاده‌ی لێ ده‌کا که مایه‌ی خێر بێت بۆ خۆیشی و ئه‌وه‌سه گشتی ئه‌وێته خه‌یر، وه‌گه‌رنه شه‌ڕه و ئافه‌ت.
جا گیانه‌کانم! نزیکه مانگ «ڕه‌مه‌زان»، لهیلهتولقهدریش ها له‌و یه‌ک سێومی ئاخریا! نزیکه!
کیمیایه‌ک له شه‌وا هاتووه، که په‌ستترین و مونحهتترین درهندهگهل ئه‌کاته ئینسان! فکری لێ بکه‌نه‌وه ئه‌و کیمیا وا مس ئه‌کاته ته‌ڵا ئهرزشداره؟ یا ئه‌و کیمیا وا حه‌ز ناکه‌م میسال به ئینسان فره گه‌وره‌کان بێژم، میسالێ ساده بێژم، وا ئهبوزهڕێ که عومرێ به تاڵان و گهردهنهگیری و راهزهنی، زینده‌گی ئه‌کا، ئه‌یکاته ئه‌و ئهبوزهڕه؟ کام کیمیا موهیمترن؟ کیمیا مس بکاته ته‌ڵا چی بکا؟ باشه ئه‌وه ته‌ڵا بوو یا نه‌بوو، ئه‌م گشته ته‌ڵا هه‌بوو له‌م عاڵهما له زات خۆ‌یا چتێ عه‌جایب نه‌بووه، به‌ڵکه مومکینه ببێته شه‌ڕ. کابرا ئه‌گه‌ر مه‌نێک دو مه‌ن مسی بێت، شه‌ڕ و خراوی که‌متر وه‌لێ مه‌نێک ته‌ڵا په‌یدا بکا شه‌ڕ و ئافاتی فره‌تره، ئه‌و وه‌خته بۆ خۆیشی کوڵۆڵی و بۆ خه‌ڵکیش کوڵۆڵی! کوا؟ فه‌رز بکه‌ین ئه‌م خه‌یره چه‌س؟ مه‌نێ مس بووه مه‌نێ ته‌ڵا. وه‌لێ ئه‌و کیمیا وا دێ‌و ئه‌کاته ئینسان، وا خراوترین ده‌ره‌نده ئه‌کاته ئینسان، ئه‌وه‌سه کیمیای ئهرزشدار! چونکه هه‌ر چی شته بۆ ئینسانه و به بۆنه‌ی ئینسان ئه‌رزش په‌یدا ئه‌کا، هه‌رچێ نێعمه‌ته نێعمهتگهلی زاهیری و باتنی، ئه‌مڕا ئه‌و مه‌ربووته به خودی ئینسان، نه‌ک چتگهلێک که بۆ ئینسان به کار ببرێت، ئینسان زاهێری ئه‌کاته ئینسان واقه‌عی!
جا، به خۆم چه بێژم تازه له‌م ئاخری عومره‌وه گه‌ره‌کم تهقهتهقو له‌قه‌له‌ق بوومه بنیاده‌م، ئینسان ئه‌شێ نه‌سیحه‌تی وا بکا بۆ خۆیشی و بۆ غهیریش بێ، وه‌لێ ته‌وانایی گه‌ل له عومر گه‌ل موختهلێفا فه‌رق ئه‌کا، بۆ ئێوه جوانگه‌ل توانایی فره‌تره. بۆ ئێوه ئێژم، له به‌ر وه‌زیفه بۆ خۆشم ئێژم به‌شکه خودا بیکات خۆشم بیژنهوم. فرسهتگهلی گه‌وره‌ی ڕه‌مه‌زان، له‌یله‌تولقه‌در موتهعهدد هاتووه و ڕۆیوه‌و دیومانه. ئێژم، به‌شێ خاسمان ده‌س نهکهفتوه، براکانم! به خوا قه‌سه‌م هه‌ر ڕوژێ شایه‌ک له شاگهل عاڵه‌م و ره‌ئیس جهمهورێ له ره‌ئیس جهمهورگهل عاڵه‌م بۆ ژه‌مێ ده‌عوه‌تم کهنه بان سفره‌ی خۆیان ئه‌ونه‌ی ئه‌و سفره وا له ڕه‌مه‌زانا دائه‌خرێ بۆ ئینسان ئه‌رزشی نییه ئه‌و سفرهگهلیشه هه‌ر نێعمهتگهلی خوایه، که خودا داوێتی به به‌شه‌ر، نێعمهتگهلی ماددی که دائه‌خرێ، جا به‌شه‌ری گه‌وج مومکینه خراوی بکات، نابار دایبخا. وه‌لێ له موقایه‌سه، سفره‌ی نێعمهتگهلی ماددی جیسمت په‌روه‌رده ئه‌کا، ده‌ی خاس بوێته ئینسانگهلێ وه‌ک بووش، ئه‌و فڵانه پاڵه‌وانه که یا پووچ یا خاس. به‌ڵێ نێعمهتو ئهرزشداره گشتێک که له‌لای خواوه هاتووه، وه‌لێ موقایه‌سه‌ی بکه، له ڕه‌مه‌زانا سفره‌ی تر دائه‌خرێ! ئه‌مڕا نۆره‌ی مێهمانێکتره، یانزده مانگ سفره داخریا هه‌ر جیسمت په‌روه‌رده کرد. ئه‌ڵبه‌ته ئینسان مۆئمێن له‌و یازده مانگیشیا هه‌ر جارجارێک خۆی له سفره‌گه‌لی مه‌عنه‌ویش به‌رخوردار ئه‌کا، وه‌لی نه وه‌ک ئه‌م مانگه ئه‌م مانگه ئیتر خوا ده‌عوه‌تت ئه‌کا ئێژێ بێرۆ سفرهیهکم داخسته بۆتان بۆ ئینسان. ئه‌مڕا، سفره‌ی که‌مخواردن، سفره‌ی له‌ززه‌ت نه‌بردن، سفره‌ی به‌ده‌ن نا! سفره‌ی دڵ سفره‌ی ده‌رون، داچڵهکن! سه‌دسال، هه‌زار سال له بان سفره‌ی پڵاو خۆرشتهو دانیشت‌و خوارد‌و، له ته‌ک زاڵم و زۆردارگهلی عاله‌ما، گهرهلاوژهت کرد، شۆخی‌و شه‌ڕه که‌وچکت کرد. ئاخری ئه‌ویته چه؟ سه‌مه‌ری؟ حاسڵی؟ ئه‌مریی یا پووچ یا به‌دبه‌خت؟!
ئه‌مڕا سفره‌یه‌ک داخریاوه نه وه‌ک سفرهکانتر، سفرهیهکت بۆ داخڕیاوه بتکاته ئینسان، هه‌م له دنیا ئینسان بی که ئه‌گه‌ر خۆت خاس نه‌توانی ته‌سمیم بگری و ئه‌رزیابی بکه‌ی، به‌شه‌رییه‌ت خاس ئه‌توانێ ئه‌رزیابی بکا، که به‌ڵێ ئه‌مه‌سه گهیهسه ئینسانییه‌ت، هه‌م بۆ ئاخره‌ت که ئیتر هه‌ر چێ ناوه ئه‌که‌فێته ده‌ر، هه‌ر چێ باتنه ئه‌که‌فێته ڕوو، ئه له‌و وه‌خته ته‌ماشا ئه‌که‌ی به‌رخوردار بووی، دروس ڕێگه‌ی زینده‌گیت حاڵی بووه دروس پێواوته.
عهزیزگهلم! به ئێوه و به باقیتریش ئێژم هه‌رکه‌س ئه‌ژنه‌وێ نه‌هێڵێ ئه‌م سفره دابخریتهو جه‌مه‌و بکرێت‌و وه‌لێ ئێمه نه‌چووبینه قه‌راغی، نا.
له یه‌کێ له شیعره‌کانا که ئه‌که‌فێته ده‌فته‌ری ئه‌ووه‌ڵ، هه‌ر به موناسبه‌تی، ڕه‌مه‌زانه‌وه هه‌س، به‌ڵێ، گش که‌س ته‌وانایی نییه بڕواته لای ئه‌و سفره، ئێمه زیاتر فێر سفره‌ی پڵاوخۆرشتین، ئه‌ونه خاس ناتوانین به‌ره‌و سفره‌ی ئینسانییه‌ت بڕوین. جا ئه‌و شێعره ئه‌وه‌ی ها تیا، که به هه‌ر حاڵ وه‌لێ شه‌له‌شه‌ل، که‌فتمه رێی‌و کێشه‌کێش خۆم کشاندۆته قه‌راغ سفره‌ی ره‌حمه‌تت، سفره‌ی ڕه‌مه‌زانت وه‌ک له قه‌راغ ئاواییگهلا دۆم دێن چادر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن، یا خوا ئێوه باشتر بن وه‌ک خودی ئاوایی نیشته‌جێ بن له بان سفره‌ی ره‌حمه‌تی ڕه‌مه‌زان وه‌لێ لای که‌میشی وه‌ک دۆمو قه‌ره‌چی دێن له قه‌راغ ئاواییگهلا، دێرن چادر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن، به‌ینێک بتوانین بگه‌ینه قه‌راغ ئه‌و سفره به‌هره‌یه‌کی لێ بووهین. ئه‌م کهلیمهیشه به ته‌سویبی گلایهک تهزهککورم دا به خۆم و گ لایه‌ک به ئومێد ئه‌وه وه‌ختێک ڕه‌مه‌زان ته‌واو ئه‌بێ نسک و ناهومێ نه‌بین ده‌سخاڵی نه‌بین.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
پرسیاری کاکه فاڕووق: قوربان موباره‌ک بوونی ئه‌م له‌یله به بۆنه‌ی ئینزالهکهوه هه‌س یا به‌ر له ئینزالیش هه‌ر موباره‌که.
ج: وه‌ڵڵاه من به پای ئه‌وه که ئه‌فه‌رمێ: «فِیهَا یُفْرَقُ کُلُّ أَمْرٍ حَکِیمٍ»(دخان:4) وا ئه‌زانم له ئه‌ووه‌ڵی ئافهرینشهوه بووه با بمێنێ بۆ بهحسیتر، چوار مه‌رحه‌له‌ی ته‌قدیر ئیلاهی هه‌س. ئه‌و چوار مه‌رحه‌له به‌حس موفهسسهلی گه‌ره‌که ئیسه ناکرێ بێژم.
No comments:
Post a Comment