بسم الله الرحمن الرحیم
باسیکی زور گرینگی کاکه ئه حمه دی مفتی زاده سه باره ت به
"شه‌وی قه‌در"
به شی یه که م
قـــــه‌در،نه‌واری 261 ،کاکه ئه حمه دی مفتی زاده
عه‌رزت بێ هه‌رچه‌ند به ته‌ناسوبی وه‌خت‌و به‌رنامه‌و نه‌واره‌که، وام به سه‌حیح زانی که ئه‌و میقداره به‌حسه وا ووتومانه به‌سمان بێ، وه‌لێ شتێ که خۆم له نه‌زه‌رما بوو، ئێوه پێشنه‌هادی ئه‌که‌ن به جێگه‌س، با موخته‌سه‌رێکیش بێ باسی لێبکه‌ین.
مه‌سه‌له‌که مه‌ربووته به‌م مانگه موباره‌که که ها وه ڕێگه‌وه، ئه‌گه‌ی؛ مانگی نوور! مانگی به‌ره‌که‌ت‌و ڕه‌حمه‌ت؛ مانگی ڕه‌مه‌زان، مانگی که «لیلة‌القدر»ی ها تێدا،خاستره له هه‌زار مانگ، ئه‌وه عه‌ده‌دی ده‌قیق نییه، یانی له هه‌رچێ شته.
ئه‌وه‌یشه ره‌حمه‌تی ئیلاهیه که ته‌عینی نه‌فه‌رمووه. ئه‌و شه‌وه موباره‌که وا ئه‌و نووره له لای خواوه هات بۆ به‌شه‌ر، کام شه‌و له ڕه‌مه‌زان بوو؟ وه زاهیریش ئه‌وه‌سه ها له‌و ئه‌واخێرێو‌ه، بۆ؟ چونکه ئه‌گه‌ر ته‌عینی بفه‌رمووایه فڵانه شه‌وه، به‌شه‌ری ته‌مه‌ڵ و غافڵ مومکین بوو گشت ڕه‌مه‌زانه‌که به غه‌فڵه‌ت بداته سه‌ر، ئه‌و شه‌وه چکێ بکه‌فێ له خۆ‌ی، ده‌ی ئه‌و له خۆ که‌فتنه فایده‌ی نییه، چکێ ئاماده‌گی قه‌بلی په‌یا کا، حه‌تتا بۆ کارگه‌لی عه‌مه‌لی، بۆ فهعالیهتگهلی عه‌مه‌لی، ئینسان تا بڕێک ته‌مرین و ئاماده‌گی قه‌بلی نه‌بێ، باش ناتوانی کارێ عه‌مه‌لی ساده که تۆزێ سه‌نگین بێ ئه‌نجامی بدا، ئینجا بگه‌یته ئه‌وه که به‌رنامه‌یه‌ک ده‌رونی و قه‌لبی بێ بۆ ئه‌وه که مه‌وجوودێ دووپا ببێته ئینسان. ئه‌وه له کوێ و فهعالیهتگهلی به‌ده‌نی له کوێ؟
دیاره که هه‌ر وا یه‌ک له‌حزه بکه‌فێته خۆ‌ی، شه‌و مه‌سه‌له‌ن بێژین بیست‌و یه‌کوم، بیست‌وسووه‌م، هه‌ر چێک، ته‌سمیم بگرێ بێژێ با ئیمشه‌و ئیتر زینگ بێ شه‌وم، ئه‌حیای که‌مه‌وه، ده‌ره‌قه‌ت نایێ، تا له به‌را خۆ‌ی ئاماده نه‌کردبێ، له به‌ر ئه‌م رازه که‌فتۆته ئه‌واخر «لیلة‌القدر» ته‌عینیش نه‌کریاگه. با ئه‌و ئه‌وایل ڕه‌مه‌زانه چکێ خۆمان پوخت که‌ین و ئاماده بکه‌ین، بتوانین له «لیلة‌القدر» به‌هره گرین.
چه بێژم له باره‌ی «لیلة‌القدر»ه‌و!! چه‌س که « خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ» ته‌واو عومری به‌شه‌ر بگره نه‌زه‌ر له‌و وه‌خته‌وه حه‌زره‌تی ئاده‌م و حه‌زره‌تی حه‌وا -سلام الله علیهما- خه‌لق بوون، هه‌ر بێ به‌ره‌و خوار، قه‌رن‌ها، قه‌رن‌ها، قه‌رن‌ها، گشتی به عینوانی فه‌تره‌یه‌ک له حه‌یاتی به‌شه‌ر حه‌ساو که، تا ئه‌و له‌حزه، وا نووری قورئان هاته خواره‌وه بۆ به‌شه‌ر، عاتفی نایژم، مه‌نتقی ئێژم، مه‌جموعی ئه‌و حه‌یاته که بوویه به‌شه‌ر، گشتی پڕ له نوور، پڕ له به‌ره‌که‌ت، پێغه‌مبه‌رانی (علیهم الصلاة والسلام) په‌یامبه‌ری ڕه‌حمه‌ت بوون، هاتوون بۆ خۆشبه‌خت کردنی به‌شه‌ر، وه‌لێ هێشتا گشتی حه‌ساو بکه‌یت‌و بی‌یه‌یته یه‌ک‌و، یه‌ک نووری لێ دروس که‌ی، له به‌رابه‌ر ئه‌و نووره وا له «لیلة‌القدر» نازڵ بوو بۆ قه‌لبی موباره‌کی موحه‌ممه‌د (ص)، ته‌قریبه‌ن وه‌سه لامپێ بوچکه‌له له به‌رابه‌ر -نایژم خۆره‌تاوه‌وه-، له به‌رابه‌ر لامپێ فره‌فره پڕ نووره‌وه. ئه‌مه به عینوانی یه‌ک مه‌سئه‌له‌ی عاتفی له ڕووی مه‌حه‌ببه‌ته‌وه بێژم، نایژمی وه‌ختێ ئیستدلالی بۆ بکه‌یت‌و و به‌رره‌سی تاریخ حه‌یاتی به‌شه‌ر بکه‌یت‌و، به‌شه‌ر که‌ی خاس بووه؟ که‌ی خراو بووه؟ چ شتگه‌لێ باعیسی خراوی بووه؟ ئه‌و گشته کۆڵۆڵی و به‌دبه‌ختی و شه‌ڕو شۆڕو زوڵم‌و ناحه‌ساوگه‌له لایه‌که‌وه، کاخ و ده‌م و ده‌زگاگه‌ل بریانه‌سه ئاسمانا به زه‌حمه‌ت و ره‌نجی هه‌زاران و میلیۆن‌ها ئینسان -موسته‌قیم و غه‌یره موسته‌قیم-، له لایه‌که‌وه هه‌زاران و میلیۆن‌ها ئینسان له بان خاک نه‌مناکه‌و زینده‌گیان کردگه، له‌وه دوا ئه‌م به‌شه‌ره له کتوپڕا نوورێکی پێ که‌فتووه. ئه‌م فاسله‌گه‌له له به‌ین چووه، پاکه‌و بووه‌سه و خۆش بووه، ڕه‌وابێت سه‌میمانه بووه. ئاوا خاس ته‌ماشا تاریخ بکه‌ی خاسیه‌کان و خراویه‌کان، خه‌یره‌کان و شه‌ڕه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنی، ته‌ماشا ئه‌که‌ی هه‌ر چێ خه‌یر و نوور هاتووه بۆ به‌شه‌ر فه‌قه‌ت به وه‌سیله‌ی پێغه‌مبه‌ران (ع) بووه، به‌ڵێ ئینسانگه‌لیش بوون مووسلێح، خه‌یرخاهـ، دڵسۆزی خه‌ڵک، له غه‌یری پێغه‌مبه‌ران، به‌عزێک موسته‌قیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران و به‌عزێکیش نه‌وه‌ڵڵاهـ موسته‌قیم له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌وان نه‌وون، هه‌ر وا خه‌یرخاهێک بوون بێ ته‌عه‌ههوود نێسبه‌ت به دینێک، واقه‌عه‌ن دڵسۆزیش بوون، خه‌یرخاهـ بوون. وه‌لێ خاس ئینسان بناسیت و مه‌سائێل و ته‌حه‌وولاتی ئینسان ته‌شخیس بده‌ی، ئه‌وینی هه‌ر وا ئه‌وانه له سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه رۆیبوون و ئیسلاحیان کردوه، هه‌ر مه‌ربووته به خودی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام).
موسلێح‌گه‌لی‌تریش هاتوون هه‌ر چێکیان کردگه هه‌ر ئه‌سه‌ری ئه‌وانه گه‌یوه‌ته ناو به‌شه‌ر. ساده شتێک بێژم براکانم، عه‌زیزه‌کانم! ئه‌مه به ته‌واو یه‌قینه‌وه ئێژم، زه‌رره‌یه‌ک عاتفه‌ی تیا نییه، به خوای موته‌عال نیگاهـ و ڕوانینی خه‌یرێک، که‌لیمه‌یه‌کی خه‌یرێک له زوان مولحێدێکه‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه، ئیللا ئاساری پێغه‌مبه‌رانه -مولحید ئێژم- مولحیدێک که ئینکار خوا‌و ته‌واو پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) ئه‌کا. ئه‌گه‌ر جارێک، ڕوانینێکی خه‌یری بوو بۆ ئینسانێک، که‌لیمه‌یه‌کی خێرێکی ووت به ئینسانێک، تماشا ئه‌که‌ی ئه‌جر و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ته‌که‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رانه (علیهم الصلاة والسلام).
ئه‌وه ئه‌سه‌ری ئه‌وانه، بۆ؟ (ها زوو به‌ر له ئینقلاب بوو له‌م بابه‌ته‌وه که موقایسه‌ی عیلم و ئیمانمان ئه‌کرد. به‌حسێکم کرد وابزانم به‌ڵێ له‌م نامه‌ی ئه‌خێره راجیع به‌و کتابه وه‌زعیه‌تی ئاخرو ئه‌مانه نوسیوومه مێقدارێک له سابقه‌که ئه‌و وه‌خته باسمان کردوه) وه‌ختێ ڕێگه‌ی شه‌ڕڕێک ئینسانێ یا ئینسان‌گه‌لێک دائه‌مه‌زرێنین، ئه‌مه به ته‌ور ته‌بیعی ئیستمرار په‌یا ئه‌کا مه‌گه‌ر وه‌ختێ شتێ بێ سه‌دد دروس کاو له به‌ینی ببا.
پێغه‌مبه‌ران بوون (علیهم الصلاة والسلام) کاریان کردوه هه‌ر چێ توانیویانه گرتگیه له هه‌ر ئه‌ندازه له هه‌ر مێقدارێک له ناو به‌شه‌را، خه‌یر و نووریان هاوردوسه‌وه دووباره بۆ ناو به‌شه‌ر.
ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بوایێ ده‌ی به‌شه‌ر دوا بڕیاو هه‌ر به‌شه‌ر ئه‌ڕویێ‌و هه‌ر هه‌ر به‌شه‌ر به باری شه‌ڕا ئه‌ڕوێ، کرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) نه‌وێ ڕۆژ به ڕۆژ خراوتر ئه‌بێ، ده‌ی زه‌رره‌یه‌ک ئیتر ته‌حه‌وولی ته‌بیعی خه‌یر نابینی، وای لێ دێ، زه‌رره‌یه‌ک ئیتر خه‌یر له باتن و زاهێری ئینسانێکا ناوینی که‌لیمه‌یه‌ک خه‌یر نایته زوانێ، ڕوانینێک به خه‌یرو ناوێنی، ئه‌وه ئه‌بێته مه‌وجیب ئه‌وه که مولحێدێک ڕێی ئه‌که‌فێ له‌وه شتێک بێژێ که به‌شه‌ریه‌ت پێی ئێژێ خاسه، ئه‌وسه چونکه به‌شه‌ریه‌ت به بۆنه‌ی ته‌علیم پێغه‌مبه‌رانه‌وه (علیهم الصلاة والسلام) ئێژێ فڵانه شت خاسه، وه ئیللا ئه‌گه‌ر ته‌علیماتی ئه‌وان نه‌بوایه، وه‌ختێک ئائه‌و گشته هه‌ر ئه‌لان له دونیای خۆمانا درۆ و فه‌سادو هه‌رچێ شته ڕایجه ئاخیری هه‌ر ئه‌وه ئه‌بووه خاس ئیتر ئه‌سله‌ن ده‌ی ده‌ی.... وای لێ ئه‌هات زووتریش هه‌ر وا بزانم دوای ئینقلاب بوو، راجیع به خاس و خراو ئه‌سله‌ن ئیمکانی نییه مه‌فهوم په‌یا بکا، غه‌یری له ته‌ره‌ف خواوه نه‌وێ.
هه‌رچی بێژی زوڵم ئه‌که‌ی له هه‌ر شتێ مه‌گه‌ر ئه‌وه خوا ته‌عیینی کا ئه‌وه خاسه، ئه‌وه خراوه، ئه‌رزشگه‌لی ئیلاهی‌یه‌ک که پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) ئیبلاغیان کردوه، به به‌شه‌ر که فڵانه شت موسبه‌ت و فڵانه شت مه‌نفی وا جێی گردگه له ناو به‌شه‌را که کابرا فره فره زاڵمیش بێ حه‌ز ئه‌کا خۆ‌ی عادڵ نیشان بدا، فره درۆزنیش بێ حه‌ز ئه‌کا خۆ‌ی راستوێژ نیشان بدا، له‌جیش بێ، خائینیش بێ، موته‌قه‌لله‌بیش بێ، مه‌ردم‌خله‌تێنیش بێ، گرانفرۆشیش بێ، حه‌ز ئه‌کا خۆ‌ی ئینسانێ سالم نیشان بدا، ئه‌وه چه‌س؟ ئه‌وه ئاساری کاری پێغه‌مبه‌رانه (علیهم الصلاة والسلام) جا هه‌ر وا که ئه‌مه ئێژم به ئیددعایه‌ک عاتفی نایژم، به حه‌ساو ئێژمی و ئه‌گه‌ر خاس گه‌ره‌کمان بێ رۆشنی که‌ینه‌وه ته‌واو ته‌واو مه‌نتقی و ئاشکرا، فره توول ئه‌کێشێ هه‌ر به‌و جۆره که ئێژم، ته‌واو ئه‌و گشته نوورو ڕه‌حمه‌تگه‌له، له ته‌ره‌ف خواوه له ئاده‌مه‌وه تا عیسا (علی جمیع الأنبیاء الصلوات والسلام وعلی جمیع الصالحین) حه‌ساوی که‌ی به‌یه‌که‌وه نوورێکی لێ دروست که‌ی له به‌رابه‌ر ئه‌و نووره، وا له‌و شه‌وه موباره‌که «إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةٍ مُبَارَکَةٍ»(دخان: 3) نازڵ بوو بۆ موسته‌فا و موختار‌ی خوا له ناو به‌شه‌را هه‌ر وه‌سه بێژین مه‌سه‌له‌ن لامپێک سیی شه‌معی له به‌رابه‌ر لامپێک پانسه‌د شه‌معی. ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کمان بێ، شتێک بێژین هیچ جه‌نبه‌ی موباله‌غه‌یه‌کی تێ‌یا نه‌بێ به‌ڵکه ئه‌ونه مه‌حکه‌م بێ چکێ لای خواریش بگرین، ئه‌وه وه‌خته ئێژین سیی شه‌مع له به‌رابه‌ر پێنسه‌د شه‌مع حه‌ساویشی که‌ین ده‌ر ئه‌که‌فێ واسه، فره جه‌نبه‌گه‌لی هه‌س یه‌کێکیان ئێژم. «دامت لدینا» ئیمام بوسیری ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خوای لێ بێ «دامت لدینا ففاقت کلَّ معجزةٍ من النبیین إذ جاءت ولم تدمِ» نه هه‌ر موعجێزاتیان، که‌لامه‌کانیان، ئه‌و که‌لامه ئیلاهی‌له‌له وا هاتووه بۆیان.... که‌لامه له ئیختیاریان دابووه، نه‌ما. نا هه‌ر به کوللی هیچیه‌کی نه‌ما، یا ده‌سکاری بوو. ئه‌مه ساده‌ترین شتێکه که ئه‌زانین، شتێکه ناپایه‌داره له به‌رابه‌ر شتێک که پایه‌داره وه‌سه حه‌ددی‌ئه‌کسه‌ر ئه‌قه‌ڵ لێبگرین، که‌م له به‌رابه‌ر فره.
بێ‌ئه‌ده‌بی ناکه‌م «استغفر الله»ئه‌وه له به‌ر خراوی به‌شه‌رن، نه‌ماون ناپایه‌دار بوون، نیسبه‌ت به مه‌قامی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) «لا نُفَرِّقُ بَیْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ...» (بقره 136 و آل عمران 84) ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه له ئیمانا هه‌س وه ئیڵاه ته‌فازۆلی ده‌ره‌جات «فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ مِنْهُمْ» (بقره:253) ئه‌وه به خوا مه‌ربووته، ئێمه وه‌زیفه‌مان ئه‌وه‌سه، گشت ئه‌زانین سه‌رچاوگه‌ی خه‌یر و نوور بوون موبه‌للیغی ره‌حمه‌تی خوا بوون بۆ به‌شه‌ر، هه‌زار جار ئیمانم هه‌س، ئاده‌میش، هه‌روه‌ک ئیمانم هه‌س به موحه‌ممه‌د (ص) ده‌ی جا ئاده‌مێک که ئه‌ووه‌لین ره‌سوڵه له ناو به‌شه‌را مه‌علوومه چه‌نێک مه‌سائێلی ساده و ئیبتدایی له ته‌ره‌ف خوا بۆ هاتووه، که‌ی موقایسه ئه‌کرێ له ته‌ک قورئانا، وه‌لێ بۆ من له ئیمانا چ فه‌رقی نییه، ئه‌و ئه‌ندازه که وه‌حیی هه‌ر کام له پێغه‌مبه‌ران، بۆ من حوججه‌ته، قورئانیش هه‌ر وا حوججه‌ته، (ئه‌ویشه به‌حسێکه) نا قورئان ناسخ نییه بۆ ئه‌دیان، نا، قورئان نیسبه‌ت به شه‌رایعی تر عه‌ینه‌ن وه‌سه نیسبه‌تی ئه‌حکام خۆ‌ی نیسبه‌ت به خۆ‌ی، گشت ئه‌وانه حوججه‌تن، شه‌رایعی تر به‌شه‌رتێک که موتمه‌ئین بێ، فه‌قه‌ت قورئان «موهه‌یمێنه بۆ نه‌سخی به‌عزێ له ئه‌حکام» (ئه‌م نوکته‌یکمان ووت خاس موته‌وه‌ججێ بن...) ته‌وه‌ججوهتان کرد! نا ئه‌دیانی تر به‌تاڵه‌وه نه‌بووه، ره‌ساڵه‌ت‌گه‌لی‌تر باتڵ نییه، توممه‌تگه‌ل‌تر باتڵ نین، ته‌فاوه‌تی ته‌کلیف، جا ئایه‌ی قورئانیش ئه‌وه، بۆ خودی ته‌ورات ئه‌فه‌رمێ «ِبمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ کِتَابِ اللَّهِ»(مائده:44) له باره‌ی ته‌وراته ئه‌فه‌رمێ چون حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (ص) خاتم پێغه‌مبه‌ران و موعجێزه‌ی ئه‌وه تا قیامه‌ت باقی‌یه وه‌لی موعجێزه‌ی پێغه‌مبه‌رانی تر ده‌وامی نییه. ئه‌فه‌رمێ «إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِیهَا هُدًى وَنُورٌ یَحْکُمُ بِهَا النَّبِیُّونَ الَّذِینَ أَسْلَمُوا لِلَّذِینَ هَادُوا وَالرَّبَّانِیُّونَ وَالأَحْبَارُ [له‌وه دوا یانی نه‌سله‌کانی تر] بِمَا اسْتُحْفِظُ وا [هه‌ر ئه‌وه‌نده] مِنْ کِتَابِ اللَّهِ وَکَانُوا عَلَیْهِ شُهَدَاءَ فَلا تَخْشَوْا النَّاسَ وَاخْشَوْنِی وَلا تَشْتَرُوا بِآیَاتِی ثَمَناً قَلِیلاً وَمَنْ لَمْ یَحْکُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِکَ هُمْ الْکَافِرُونَ» (مائده:44)
هه‌ر ئه‌وه‌نده، ئه‌وان ئه‌وه‌نده مه‌سئولییه‌تیان بووه، خۆ گشتی کامڵ نه‌گه‌یسه ده‌ستیان، ئه‌و مێقداره وا حه‌فازه‌تی کتێبیان کردگه، ئه‌وان پێی مه‌سئوولن، له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌مه که چوونکه ته‌غیرو ته‌حریف بووه له «کُتُب»دا، ئیتر ره‌ساڵه‌تی پێغه‌مبه‌ران باتڵه، ئه‌مه قسه‌ی غه‌ڵه‌تێکه، هیچکام له‌مانه... هیچ دیانه‌تێک نه‌سخه‌و نه‌ووه، هیچ ره‌ساڵه‌تێ باتڵ نه‌ووه، نه‌بووه، گشتی موعته‌به‌ره‌و حوججه‌ته، ئه‌مما قسه له مێقداری سه‌لامه‌تیانه. وه بۆ که‌سانێک که زیاتر حاڵی ئه‌وون و زیاتر به‌ڵه‌دن، ته‌کلیف فه‌رق ئه‌کا نیسبه‌ت به‌وانه [به‌سه‌ر چاو منیش نه‌زه‌رم واسه که زوو ته‌وای بکه‌م بان چاو ئه‌لئان] ئه‌وانه وا خاس‌تر ئه‌زانن ته‌کلیفیان زۆرتره، هه‌ر له داخڵی ئیسلاما، که‌سێک که ئه‌زانێ ئه‌و مایعه ئاوه، ئه‌و مایعه شه‌راوه ته‌کلیفی فه‌رق ئه‌کا له ته‌ک ئه‌و که‌سه که نازانێ (هه‌ر دووکی وه‌ک یه‌که) هه‌ر وا که‌سێک که به‌ڵه‌ده له ته‌واو مه‌سائێلی دین تا ئه‌و که‌سه که وا به‌عزێک له مه‌سایلی دین ئه‌زانێ فه‌رق ئه‌کا. ده‌ی به‌و جۆره له مه‌جمووعی په‌یره‌وانی ره‌ساڵه‌تی ئیلاهیا که‌سێک که فره‌تر ئه‌زانێ ته‌کلیفی فه‌رق ئه‌کا تا که‌سێ تر که‌متر ئه‌زانێ، نه ئه‌وه وا فه‌قه‌ت چکێ له ته‌ورات یا ئینجیل یا حه‌تتا مه‌سه‌له‌ن وه‌ک (صائبین) ئیسته‌یشه هه‌ر ماوون به خه‌یال خۆیان له ره‌ساڵه‌ت‌گه‌لی‌تر، یا ره‌ساڵه‌ت حه‌زره‌تی یه‌حیا چکێک ئه‌زانن، بێژین ئه‌وه باتڵه -وه‌له‌و له زاتی خۆیشا باتڵ بێ- ئه‌و به ئیخلاسه‌وه، ئه‌ی ئه‌وه‌نده فره، خوای موته‌عال له ئاخره‌تا به حه‌سه‌بی ئیخلاسمان، ئه‌وه‌سه ئه‌فه‌رمێ: «فَاسْتَبِقُوا الْخَیْرَاتِ» (مائده:48) و «فَاسْتَبِقُوا الْخَیْرَاتِ» (بقره:148) به گشت ئه‌فه‌رمێ: ئه‌ی ئوممه‌ت‌گه‌لی موخته‌لیف باشه ئه‌مه به‌رنامه‌ی ئیلاهی وابووه بۆتان، چ ئه‌و که‌فتوه سه‌ر ئه‌وه، چ ئه‌م که‌فتۆته سه‌ر ئه‌وه، ئه‌ی موسوڵمان، ئه‌ی مه‌سیحی، هه‌ی یه‌هوودی،هه‌ی سائێبی، ئه‌ی ته‌واو ئه‌وانه وا هه‌ن له ره‌ساڵه‌تا! هۆشتان بێ، موسابه‌قه به‌ن له ته‌ک یه‌کترینا به‌مه که هه‌ر که خاس‌تر بێت، ئه‌وه ئه‌رزشتان پێ‌ئه‌دا. فره‌س ئه‌م مه‌سائێله توول ئه‌کێشێ، ئه‌ونه غه‌ڵه‌ته ئه‌م جۆر قسه‌گه‌له ناو موسووڵمان‌گه‌ل راییج بوه، هه‌ر چیی ئۆممه‌ته به باتڵ ئه‌زانن.
No comments:
Post a Comment