نوسەر: سەروەت عبدوڵا
ساڵی(1934)لە (سنە)ی کوردستانی ئێران لە دایك بوەو باوکی لە ئەسڵدا خەڵکی گوندی دشەی ھەورامانی نێزیك پاوەیه.
لەتەمەنی لاوێتی یەوە شەیدای خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان بووە و چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان-بۆ ئەو مەبەستە- گەڕاوە. بەپێی وتەی م.م.محمد.ح کە ساڵی (1982)لە شاری کرماشان چاوی بە کاک ئەحمەد که‌وتووە ،وتویەتی: یەکەم جار لە گوندی بالك لە نزیك مەریوان لای مامۆستا مەلا باقر دوو مانگ ماومەتەوە و، کتێبی(سیوطی)م لە لای خوێندووە. دواتر چومەتە شارۆچکەی بیارە لە کوردستانی عیراق و، لای مامۆستا عەبدولکەریمی (مدرس) ماومەتەوە و،(عبداللە یزی) و (طةلةمبةویبورھان)م لە لای خوێندووە. پاشان چومەتە تەوێڵە و، دواتریش چومەتە گوندی عەبابەیلێ نزیك ھەڵەبجەی شەھید.
مەلا محمدی باوکی پێشەوایەکی ئاینی کوردستانی ئێران بوە و، دواتر بووەتە مامۆستای کۆرسی (فقە) و چوار مەزھەبەکە لە زانکۆی تاران.
لە پەنجاو شەستەکاندا پەرۆشی مه‌سه‌له‌ی نەتەوەیی گەلی کوردستان بووە، بەپێ ی ھەندێ زانیاری کاتێ لە تەوێڵە بوە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی حزبێکی سیاسی یان دامەزراندوە بە ناوی (شۆڕش)، پاش ماوەیەك حزبەکە ھەڵوەشاوەتەوە و، دواتر ھاوکاریی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کردوە و ، بووەتە سەرۆکی کۆمیتەی تارانی ئەو حزبە کتێبی (چپ در ایران) ل(229)
لە سالی (1973)ی زاینی یەوە کردۆتە چالاکی ئیسلامی و بەو گیانەوە کەوتۆتە داکۆکی لە کێشەی نەتەوەی کورد.
لە حه‌فتا کاندا ژمارەیەك قوتابخانەی ئەھلی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ئیران‌دا کردۆتەوە، بەناوی (مەدرەسەی قرئان)و دواتر بە (مکتب قران) ناوبانگی دەکرد.
لەپێش شۆڕشی ئێران‌دا پەیوەندی کردوە بەسەرانی شۆڕشەوە، بەتایبەتی ڕابەری شۆڕش آیةالله خومه‌ینی کەھەر لەکاتی بوونی لە شاری نەجەفدا نامە گۆڕینەوەی لە گەڵدا کردوە.
دروشمی داواکانی بۆ مه‌سه‌لەی کورد پوخت کردبوەوە لەم ڕستەیەدا : ھەڵگرتنی ستەمی سێ کوچکەی نەتەوەیی و مەزھەبی و چینایەتی.
لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشدا لە ساڵی (1979)دا له گەڵ سەرکردە کوردەکان ،کۆنگرەیەکی گەورەی لە شاری سنە ساز کرد، بۆ کێشەی کورد و مه‌سه‌لەی چارەنوسی ئۆتۆنۆمی کوردستان.
ھەر لەو مانگەدا نامەیەکی نارد بۆ بەرپرسانی ئێران به‌ناوی (دواھه‌مین ئاگادار کردنه‌وە) و ، تیایدا مۆڵەتی پێنج ڕۆژی دانا کە ئەگەر بەرپرسان بڕیارێک سەبارەت بە چاککاریی نه‌دەن ، به‌تەواوی ڕەوتی خۆی و ھه‌ڵوێستی خۆی لە پشتگیریی حکومەت دەگۆڕێ......
ھه‌ر لەو ساڵەدا چەندین سەفەری کرد بۆ قوم و تاران و، چەندین دیداری ساز کرد له‌گه‌ڵ ڕابەرانی ئێران،بەتایبه‌تی آیةالله خومه‌ینی و سەرۆك کۆمار و ھه‌موو ڕابەرانی به‌رچاوی ئه‌و کاته.
پاش ئه‌و سه‌ردان و دیدارانه گله‌یی زۆری بۆ دروست بوو له‌سه‌رکردەکانی ئێران و که‌وته ناردنی نامه و گله‌یی نامه، له‌سه‌رێکی تریشه‌وە دەستی کردە وتاردان و لێدوان بۆ ھۆشیار کردنه‌وەی گه‌لانی ئێران.
کاتێ ھه‌ستی کرد یادخستنەوە و نامه نوسراوەکانی گوێیان بۆ ناگیرێ، لەپایزی(1979)دا له (حسنیەی ارشاد)ی تاران وتارێکی گرنگی دا به‌ناوی (دوادیدار و دوا ووتار) و به‌دوور و درێژی خستە سه‌ر گرفت و برینەکان و چه‌ند پێشنیارێکی خسته ڕوو ،وەك:
1-پێک‌ھێنانی لیژنه‌یه‌کی دڵسۆز له‌لایه‌ن ڕابه‌رەوە بۆ خه‌م خواردنی ئۆرگانه حکومیه‌کان.
2-ھه‌رکه‌س و گروپێ که ڕەخنه‌ی ھه‌یه له(یاسای بنه‌ڕەتی) کۆکرێنه‌وە و نوێنه‌ری خۆیان ھه‌ڵبژێرن و گوێیان ڵی بگیرێ.
3-شورا له‌شارەکان دانرێ و گوێ له نه‌ته‌وە و مه‌زھه‌به‌کان بگیرێ.
لە مانگی(10ی1979) دا په‌یامی دا به میلله‌تی ئێران که شۆڕش لە خەتی خۆیلای داوە، بۆیە پێشنیاری کرد که لیژنه‌یه‌ك دارێ بۆ ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسان له‌دەزگاکانی ئێران‌دا و ،کارشناس و شارەزای تر دانرێن بۆ داڕشتنه‌وەی قانونی ئەساسی.
لە مانگی (11/1979)دا که‌نارە گیری کرد له شۆڕش و، شاری سنه‌ی به‌جێ ھێشت به‌رەو کرماشان و ھه‌مه‌دان و ھات و چۆی تارانی ئەکرد.
له مانگی(4ی1980) وەفدێکی سێ نه‌فه‌ریی سه‌رکردایه‌تی نێو نه‌ته‌وەیی (الاخوان المسلمین) سه‌ردانیان کرد و ئیلحاحیان لێ کرد که ھه‌وڵێکی تر بدات له گه‌ڵ سه‌رانی ئێران، له‌و کاتەدا دوو ڕونکردنه‌وەی نوسی به‌ناوی (لێکۆڵینه‌وەیه‌کی گشتی له‌مه‌سائیلی کوردستان ) و (پلانی ڕیفۆرمی قانونی ئه‌ساسی) و، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ك ناردی بۆ سەرۆك کۆماری ئەو کاتەی ئێران. دوو کەس له‌وەفدەکه‌ی ئیخوان بریتی بون له (غالب ھیممه‌ت ) و (یوسف ندی).
له مانگی (6ی 1981)دا نوسراوێکی به ڕەسمی بڵاو کردەوەو ڕوونی کردەوە که‌ئه‌و ھه‌نگاوەش بێ ئاکام بوە، ھه‌روەھا تیایدا ڕایگه‌یاند له‌و مێژووە به‌دواوە له ھه‌ر جۆرە ڕوبه‌ڕونه‌وەیه‌کی سیاسی که‌نارگیری دەکا و، دەستی خاڵی دەکات بۆ په‌روەردە و فێر کردن و بانگه‌وازی ئیسلامی.
له پایزی(1981) دا کۆنگرەی یه‌که‌می شورای ئه‌ھلی سوننه‌تی له تارانی پایته‌خت گرێ دا‌و سه‌دان که‌سایه‌تی زانستی ئه‌ھلی سوننه‌تی کۆ کردەوە بۆ تاوتوێی گرفته‌کان و خه‌بات کردن بۆ دەسخستنی مافه‌کان و ، مامۆستا ناصر یه‌کێ له ئه‌ندامانی به‌رچاوی کۆنگرەکه بوو.
له مانگی (4ی1982)دا کۆنگرەی دووەمی له‌ماڵی خۆی له شاری کرماشان گرێ دا، بۆیه سه‌دان له قوتابی و دۆستانی دەسگیر کران.
دوای چەندین ساڵ له زیندانی،ئازاد کراو له‌به‌ر ناڕەحه‌ت بوونی له زینداندا کۆچی دوایی کرد.
بۆ شایه‌تی مێژوو پێم چاکه لێرەدا گه‌واھی یه‌کی ئه‌دیب و نوسه‌ری گه‌ورەی کورد مامۆستا ھه‌ژاری موکریانی نه‌قڵ بکه‌م که له (چێشتی مجێو‌ر) ە که‌یدا دەر ھه‌ق به کاك ئه‌حمه‌دی موفتی زادە نوسیویه‌تی و دەڵێ:
(...له‌ھه‌رای ئازادیخوازی کوردستانی دوای ئینقلابی ئیسلامی‌دا، زۆر که‌س له کوردەکانی سابڵاخ و سنه، خراپه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتی زادەیان دەگوت. به‌ڵام که‌له‌گه‌ڵی بومه ئاشنا، زانیم که‌له غه‌رەزێکی نه‌زانانه‌وە خراپه‌ی دەڵێن. گوناھی ھه‌ر ئه‌وە بوو که موسڵمانی به‌ڕاستی یە و ئەم بڕوایه‌ش بۆ کۆمۆنیست و زۆر له لاوانی ئه‌مڕۆمان قوت ناچێ..
موفتی زادە بەدڵ ویستویە ئازادیی بۆ کوردستان بستێنێ. زۆریش ماندوو بووە کە قەولی ئازادیی کوردستانی پێ دەدەن،خۆی کە بێ درۆ و دڵپاک بوە لای وابوە قەول دەرەکانیش دڵ پاکن..وائیستا کە ئەم ڕوپەڕانە دەنوسم،کاک ئەحمه‌د لە زینداندایە و زۆر سزا دەدرێ و سەدان له‌ھاو کارانی کە زۆر به‌یان تازە لاون له سوچی زیندان توند کراون و،ھیچیان له په‌یڕەوی کاک ئه‌حمه‌د پاشگه‌زنین و،له‌سه‌ر بڕوای خۆیان سورن.له‌و ساوە خۆم رۆبه‌ڕوو کاک ئه‌حمه‌دم دیوە و سه‌فه‌رم بۆ شیمال له گه‌ڵی کردوە،زۆر وە بەر دڵم که‌وتوە،لام وایە بە مردوییش ھه‌زاران کۆمۆنیستی نه‌زانی دەبێ بە قوربان بکرێ..)ل 568چێشتی مجێو‌ر./ھه‌ژار
ئه‌م بابه‌ته به PDF دابه‌زێنه
سه‌رچاوه: سایتی نوگرا
ئه‌م بابه‌ته به PDF دابه‌زێنه
سه‌رچاوه: سایتی نوگرا
No comments:
Post a Comment