(وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ ) سوره‌تی التکویر(6)،کاکه ئه حمه دی مفتی زاده
ئه‌وه مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵی قیامه‌ته،که‌ده‌ریاکان ده‌بنه بڵێسه‌ی ئاگر،مه‌به‌ست ئه‌وه‌نییه واته گه‌رم ده‌بێت و ئاو داخ ده‌بێت،نا....ئه‌صله‌ن ئاو ده‌بیته شتیکی تر،ده‌ریا ئیتر ئاو نییه،بڵێسه‌ی ئاگره، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که که‌زۆر تازه مانای زانراوه، چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر هیچێک مان نه‌ده‌زانی، ئه‌مه یانی چی! به‌ڵام له‌وه‌ودوا له‌مه تاڵه‌عاتی عیلمدا سه‌رنجی ئه‌مانه‌ماندا که‌بۆمبێکی ) هایدرۆجینی) کاتێک ده‌ته‌قێته‌وه، چی فعل و ئینفیعالاتیک دروست ده‌کات! ئه‌و قودره‌ته گه‌وره ئاگرینه له‌چی دروست ده‌بێت؟ به‌شێوه‌یه‌کی ساده بێژین ئه‌لیک ترۆنگه‌ل له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌سته‌کانیان (خولگه) دور ده‌که‌ونه‌وه، ئه‌م جیا بوونه‌وه‌یه له‌ده‌وری هه‌ستیدا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک نیرۆ (هێز)و وجودی بووه ورده ورده گشتی ده‌کاته نیرۆی حه‌راره‌ت، ئه‌گه‌ر وابێت ئاو داخ نابێت (ئاو)ده‌بیته ئاگر،ده‌بیته بڵێسه‌ی ئاگر ئێسته ئه‌مه مه‌علومه.
هه‌ر به‌وجۆره باقی ئه‌تۆم گه‌لی زه‌ڕاتی هه‌ستی ته‌واوی زه‌راتی عاله‌می ماده،گشتی به‌و جۆره تیک ده‌چێت و ته‌نها ماده یه‌ک ده‌مێنیته‌وه به‌شێوه‌ی دووکه‌ڵ له‌گه‌ل ئه‌و ئینرژییه حه‌راره‌تییه.جالیره‌دا ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م ، که‌عیلم ئیژێ (گاز) ئه‌وه ده‌ورانی ئه‌وه‌ڵی دروست بوونه به‌گاز ناوده‌به‌ن، به‌ڵام قورئان ده‌فه‌رمویت (دووکه‌ڵ) ئه‌م دوانه کامیان زانستی تره؟که‌مێک ورد بنه‌وه له‌مه‌و پیش وتمان ماده ده‌مێنێته‌وه ته‌نها به‌یه‌ک ئینێرژیه‌وه ئه‌ویش ئینیرژی حه‌راره‌تی. جاگاز مانای حه‌راره‌تی له‌گه‌ڵدانییه، به‌ڵکو دووکه‌ڵ مانای حه‌راره‌تی له‌گه‌ڵدایه بۆیه‌ده‌بینیت ته‌عبیری قورئان عیلمییه و ڕاسته!!
مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵی قیامه‌ت ئه‌مه‌یه. ( ئه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش ده‌ورانی موخته‌له‌فی هه‌یه). له‌ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاوه تاده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌بیته (دووکه‌ڵ) ده‌ورانی فره توولانی ده‌بڕیت،گۆڕانی جۆراو جۆری به‌سه‌ردا دیت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌ماشای بکه‌ین ئه‌م کۆمه‌ڵه تاکاتێک ده‌بیته (گاز) پێی ئێژن ده‌ورانی ئه‌وه‌ڵ و ماده به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌ین چوه، به‌ڵام به‌گشتی هه‌ستییه‌ک که‌دووباره دروست ده‌بیته‌وه یه‌ک دانه ئه‌تۆم ئاله‌م ئه‌تۆمانه‌ی که‌به‌شدارن له‌دروست کردنی ئه‌م عاله‌می ئێستامان وجودی نییه!که‌بێژین ئه‌وه ده‌بیته بنه‌ما بۆدروستبوونی زه‌ڕاتی جیهانی ماده له ئه‌تۆمیش بچوک تره،وه‌ختێک به‌وجود دێته‌وه، چۆن به‌وجود دیته‌وه؟ به‌ته‌شکیلێکی تروه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر حاڵ ئه‌تۆمه‌کان ساق بمانایا،مومکین بوو ئێمه ته‌صه‌ور بکه‌ین هه‌ستی دوای ئه‌وه تێک ده‌چێت و دووباره دروست ده‌بێته‌وه میقدارێک له‌یه‌ک چونی هه‌یه به هه‌ستی ئه‌م ده‌ورانه، به‌ڵام ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌تا یه‌ک دانه ئه‌تۆمیش نامێنێت! بۆیه له‌بیناوه ته‌رکیبی ماده فه‌رق ده‌کات، فه‌رقو جیاوازییه‌ک که‌له‌ته‌رتیبی ده‌ورانی هه‌ستیدا هه‌یه نیسبه‌ت به‌ئه‌م ده‌ورانه ئه‌وه‌ڵه‌ی ئێستای جیهان،له‌قورئان و سونه‌ت ئێمه حاڵی مان ده‌بێت، ئه‌مه‌یه که‌ته‌رتیبی فعلی عاله‌می ماده ته‌رتیبێکی هه‌یه،به‌ده‌ربڕینه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی ته‌رتیبی. (که‌ون و فه‌ساد) یان ( به‌وجودهێنان و له‌ناو چون) ئه‌مه تایبه‌ت مه‌ندی فعلی عاله‌می مادده‌یه،دوای ئه‌وه ئاوا له‌ناو چوو بووبه دووکه‌ڵ، ئیراده‌ی خوای گه‌وره کاتێک دروستی ده‌کاته‌وه ئه‌م خاسیه‌ته‌ی نییه.واته خاسییه‌تی (که‌ون و فه‌ساد) یان ( به‌وجود هێنان و له‌ناو چوون) نییه،
خاسییه‌تی ته‌رکیبی مادی له‌ده‌ورانی دواتردا خاسییه‌تی(به‌قا)یه، مانه‌وه‌یه.ئه‌م خاسییه‌تی ته‌غیر و ته‌حه‌وڵاته مه‌علولی ته‌رکیبی فعلی مادده‌یه.ماده وادروست بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له(ئه‌تۆمه‌کان)ه‌وه که‌ئه‌م ده‌بێت ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه‌ی هه‌بێت،که‌ته‌غیر بکات و دروست بێت و له‌ناو بچێت، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌جۆرێک دروست ده‌کرێته‌وه که‌ئیتر خه‌صڵه‌تی له‌ناچونی نییه!
ئه‌مه‌یه‌ک جیاوازی کوللی له‌ئه‌و مه‌رحه‌له په‌یدابوون،له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌رحه‌له‌دا
که‌له‌ده‌ورانی دووکه‌ڵه‌وه ئه‌م مه‌رحه‌له دروست بووه به‌م خصوصیه‌تی ته‌غیره‌وه،به‌ڵام له‌ده‌ورانی دوکه‌ڵی به‌عدییه‌وه(واته له‌قیامه‌ت)دا هه‌ستی به‌وجود دێته‌وه به‌م خصوصیه‌ته‌وه که ته‌غیر نییه. جادوای ئه‌وه ئه‌م نوکته‌یه‌مان زانی ته‌فاوتی حه‌یاتی ئینسان،له‌ده‌ورانی دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ورانه‌دا ده‌رک ئه‌که‌ین و حاڵی مان ده‌بێت
.......
No comments:
Post a Comment