نوسه ر: عبدالله عبدالعزیز عه بدی
سەرتا پێویسته ئه‌وە بووترێت،به‌داخه‌وە سه‌رچاوه‌یه‌کی وا لهبهردەستانهبوو باس له‌سه‌رەتای یه‌کتر ناسینی ئه‌م دوو پیاوە بکات،ئه‌وەی لهبهردەستدایه زیاتر له‌وکاته قسه له‌سه‌ر په‌یوەندییه کانیان دەکات،کهسهرەتای ئینقلابه و(کاک ئه‌حمه‌د) له(سنه)خه‌ریکی ئاگادار کردنهوەو جوڵاندنی خهڵکییهو (مامۆستا ناصر)یش له(پاوە) به‌ھه‌مان شێوە به وتار‌و ئامۆژگاری و به‌یاننامه،له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا سه‌رقاڵی دەرکردن و له‌ناو بردنی(شاە)ن.
به‌پێی سه‌رچاوەکان، چ لهسهرەتایی ئنقلاب،و چ پێش ئینقلاب په‌یوەندی نزیکایه‌تی له‌نێوانیاندا ھه‌بووە، ئه‌ویش له ڕێگەی کردنه‌وەی(مهدرەسهی قورئان) له‌ناوچه‌کانی(پاوە). له‌کاتی ئینقلابیشدا (مامۆستا ناصر)و ھاوڕێکانی بهبهردەوامی (کاک ئه‌حمه‌د)ییان له‌و گۆرانکارییانە ئاگادارکردۆتهوە کهڕویداوە، ئه‌وەتا (کاک ئه‌حمه‌د) سه‌بارەت به‌و ڕوداوەی ڕۆژی (27/10/1978) له‌شاری (پاوە) ڕویدا،و تێیدا سوکایه‌تی به‌زانایان و خه‌ڵکی ھه‌ژار و پیرۆزییه‌کانیان کراوە،نامه‌یه‌کی ناڕەزایی به‌رز کردۆته‌وە بۆ(ئه‌نجومه‌نی شورای میللی ئێران) و (ئه‌نجومه‌نی سه‌نا) و (دادگای مه‌رکه‌زی) و (ڕۆژنامه مه‌رکه‌زییه‌کانی تاران)و (کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی له‌مافی مرۆڤ) و (کۆمه‌ڵه‌ی مافناسان) و (به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان)،ڕاشکاوانه ئیدانه‌ی سته‌مکارییه‌کانی به‌رپرسانی ڕژێمی کردووە لهشارەکاندا، به‌تایبه‌تی ئاماژەی کردوە به‌په‌لاماردانی چه‌کدارانی ڕژێم بۆسه‌ر خه‌ڵکی(شاری پاوە)و سوکایه‌تی کردن به‌زانایان و قورئانی پێروز و جهماوەری(پاوە).
لهیاداشتنامهکهدا (موفتی زادە) دەڵێ“به‌و بۆنه‌یه‌وە ھه‌موو به‌رپرسان ئاگادار دەکهمهوەو داوایان لێدەکهم دەست له‌م یارییه ترسناکه ھه‌ڵگرن، چونکه جهماوەری خۆڕاگر‌و بێدارو ڕاپه‌ڕیوی ئه‌و شارانه له‌وە زیاتر سته‌مکاری قبوڵناکه‌ن ،و تازە ماھییه‌تی سیاسه‌تی شهرمھێنهری ڕژێمیان بۆ دەرکه‌وتووە.”
ئه‌و په‌یوەندییه له‌نێوان (کاك ئه‌حمه‌د) و (مامۆستا ناصر)دا ھه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌ساسی خۆشه‌ویستی و ڕێزێکی ڕیشکداکوتاو بوو، ڕیشکێك خۆراکی لهقوڵاییهکانی دینهوە وەرگرتووە و به‌ھه‌موو لق و پۆپه‌کانیدا بڵاوبۆته‌وە، خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو زانایه دواتر درێژ بووەتهوە بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ندام و لایه‌نگران و ھه‌موو ئه‌وانه‌ی، وەك قوتابی لهبهردەمیاندا دانیشتوون و زانیارییه‌کانیان وەرگرتووە و گواستویانهتهوە. له‌بارەی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی (کاك ئه‌حمه‌د) بۆ (مامۆستا ناصر)، (مامۆستا سیف الله حوسێنی)، که ھاوڕێییه‌کی نزیکی سه‌ردەمی فه‌قێیایه‌تی و خوێندنی(مامۆستا ناصر) بووە و یه‌کێك بووە له‌و مامۆستایانه‌ی له‌کاتی دەستگیرکردنی(مامۆستا ناصر) دا، له‌گه‌ڵ ھاوڕێکانیدا ھه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆریانداوە بۆ ئازادکردنی. (حوسێنی) له‌بارەی ئه‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزەوە چیرۆکێکی خۆی به‌م شێوە دەگێڕێتهوە “له‌ساڵی (1361) من دور خرامهوە بۆ شارێك له‌شارەکانی(پارێزگای کرماشان ) ناوی(که‌نگاوەر)ە، له (ئامادەیی شه‌ریعه‌تی که‌نگاوەر) وانه‌ی(عه‌رەبی و مه‌نتیق و جیھانبینی دینی و ئه‌دەبیات)م دەوتهوە.خوالیخۆشبوو(کاك ئه‌حمه‌د) له‌وکاته‌دا له(سنه)وە کۆچی کردبوو بۆ(کرماشان).رۆژی(3خوردادی 1361)نزیك سه‌عات(10:30 بۆ11) تاقیکردنه‌وەی قوتابییه‌کانم ته‌واوکردو وەرەقهی تاقیکردنهوەکانم ھێنایهوە بۆ(جوانڕۆ)و ھات به‌خه‌یاڵمدا بڕۆم سه‌رێك بدەم له(کاك ئه‌حمه‌د).
چووم بۆ(کرماشان)و له‌وێ سه‌ردانی(کاك ئه‌حمه‌د)م کرد‌و دوای سه‌لام و ئه‌حواڵ پرسین ماوەیه‌ك دانیشتین، چی له‌پڕ یه‌کێك زەنگی دەرگایی لێداو (کاك ئه‌حمه‌د) به‌عینوانی خاوەنماڵ ته‌شریفی برد دەرگاکه‌ی کردەوە،چی دیمان (کاکه ناصری سوبحانی) ئه‌ویش له(پاوە)وە ھات، ھاته سه‌رەوە و (سێ نه‌فه‌ری)دانیشتین و دەستکرا به‌گفتوگۆو قسه‌کردن، دوای قسه‌و باسی دەربارەی باردۆخی(پاوە) و ئه‌و ڕوداوانه‌ی به‌سه‌ریدا ھاتووە ھه‌مووی بۆ گێڕاینهوە، پاشان(کاك ناصر) ئایه‌تێکی قورئانی خوێندەوە ئایه‌تی(أقِمِ الصَلاة لِذِکرِی)طه 14.ماوەیه‌ك تهوزیحیدا و باسی نوێژی کرد، ئه‌گه‌ر نوێژ واقیعه‌ن یادی خوای تێدانه‌بێت به‌مانایی واقیعی ئیتر ئه‌و نوێژە نوێژی ڕاستی نییه، ھهروەکو خوا دەفه‌رموێت
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ...)
واته(له‌حاڵه‌تی غه‌فڵه‌ت و مه‌ستیدا نزیکی نوێژ مهکهنهوە، به‌ڵکو به‌جۆرێك نوێژ بکه‌ن بزانن چی دەڵێت...) له‌و کاته(کاك ئه‌حمه‌د) باوەشی پێداکردو وتی“ تۆ موجته‌ھیدی” ، ئه‌ویش موته‌وازیعانه وتی “قوربان نه‌خێر، من ئیدعام نییه، ئه‌مه ھه‌رشتێکی شه‌فافه و ڕۆشنه و ھهرنهفهرێك پێویسته بیزانێت ”، جا ئه‌وکاته‌ی(کاك ئه‌حمه‌د) پێیوت تۆ“موجته‌ھیدی”، ساڵی(1361) بوو، جا دواتر تا ساڵی(1368) جیاوازییه‌کی زۆری ھه‌یه‌و دیارە(کاك ناصر) له‌و ماوەی (7) ساڵه‌دا زانستی زۆر زیادیکرد. تائه‌ویش ئاگاداریم ھه‌یه،( کاك ناصر) به‌نیسبه‌ت (کاك ئه‌حمه‌د)ەوە ئه‌وەندە موته‌وازع بووە به‌ناونیشانی (ناصحی ئه‌مین) کاك ئه‌حمه‌دی موعهرەفی دەکرد، وشه‌ی(نوصحی، ناصحی ئه‌مین)بۆ پێغه‌مبه‌ران 0سه‌لامی خوایان لێڕازیبێ) دەوترێ، به‌ڕاستی به‌و ھه‌موو عیلمهوە کهھهیبوو له‌به‌رامبه‌ر(کاك ئه‌حمه‌د)ەوە به‌وجۆرە بوو.
له‌کاتێکدا، (کاك ئه‌حمه‌د)دێت و (مامۆستا ناصر)، وەك که‌سێکی گه‌ورەی (موجته‌ھید) تهماشادەکات،و تائه‌و پله‌یه بهرزیدەکاتهوە لهولاشهوە، جگه‌له‌و ھه‌موو ته‌وازوعه‌ی(مامۆستا ناصر) دەینوێنێت، له‌به‌رامبه‌ر(کاك ئه‌حمه‌د)ەوە، بهوەشهوە ناوەستێت(مامۆستا بورھانی حاجی ھادی)، یه‌کێك بووە له ھاوڕێ نزیکه‌کانی(مامۆستا ناصر)له‌بارەی دیدو بۆچوونی(مامۆستا ناصر)ەوە بۆ(کاك ئه‌حمه‌د)به‌م جۆرە دەگێرێتهوە“ (مامۆستا ناصر)به‌جۆرێك (کاك ئه‌حمه‌د)ی خۆشدەویست و به‌ڕێز بوو له‌لای، ئه‌گه‌ر که‌سیك له‌پاڵیدا بیوتایه(ئه‌حمه‌دی موفتی زادە) زۆر زۆرپێی بێ تاقه‌ت دەبوو دەمووچاوی گرژدەبوو، دەتوت ئیھانهت به‌خودی(مامۆستا ناصر)خۆی کردووە، ھه‌میشه دەبوایه بتوتایه(کاك ئه‌حمه‌دی موفتی زادە) به به‌ردەوامی(مامۆستا ناصر) دەیگوت“ئه‌گه‌ر شورایه‌ك دروستبکرێت بۆ ھه‌موو ئومه‌ی ئیسلامی دەبێت(کاك ئه‌حمه‌د) ببێته سه‌رۆکی ئه‌و شورایه، ئه‌گه‌ر نهشکرێته سه‌رۆکی دەبێت ئه‌ندامێکی گه‌ورەی ناو ئه‌و شورایهبێت”.
(کاك ئه‌حمه‌د ) ئهوندە دڵنیا بووە له‌و عیلم و ئیمانه‌ی لای(مامۆستا ناصر) ھیچ گومانی له (موجته‌ھید)بوونی نه‌بووە. دەگقڕنهوە، کاتێك له‌زینداندا بووە ھه‌ندێك ھه‌ڵوێستی مامۆستا ناصر گهیهنراوەتهوە به کاك ئه‌حمه‌د، گوانه به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاو بۆچوونی ئه‌وەوە بووە، و ژمارەیه‌ك له‌دۆستان و لایه‌نگرانی کاك ئه‌حمه‌د پێیان گران بووە، به‌ڵام کاك ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی “کاك ناصر موجتهھیدە، ھه‌رچی وتبێ وەك زانایه‌کی موجته‌ھید وتویه‌تی..”، ھه‌روەھا جگه له‌و په‌یوەندییه خۆشه‌ویستییه‌ی له‌نێوان ئه‌و دوو زانایه‌دا ھهبووخ، په‌یوەندییه‌کی زانستیش له‌نێوانیاندا ھه‌بووە، واته پهیوەندییهك ھه‌یه ، کهدەتوانین ناوی بنێین(په‌یوەندی عیلمی) پهیوەندییهك له‌ڕووی زانستهوە، ھهوڵیانداوە له‌کاتی قسه‌و باسه‌کان سود له‌زانسته‌کانی یه‌کتری وەربگرن و برەوی پێبدەن، (ته‌حسین حمه‌غه‌ریب)توانیویه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌کورتیش بووە قسه له‌سه‌ر ئه‌م پهیوەندییهکان بکات،” قسه‌کانی کاك ئه‌حمه‌د زۆربه‌یان میتۆد(ڕێباز)ن، مامۆستا ناصر زۆرێك له‌بۆچوونه‌کانی کاك ئه‌حمه‌دی ھێناوە کردوونی به‌سیسته‌مێکی گه‌ورە، جائه‌م قه‌ریحه فه‌لسه‌فییه‌ی موفتی زادە وایکردووە که‌شته‌کانی ئه‌و میتۆدی بن(الموازع المنھحیه و القواعدیه)، دواتر مامۆستا ناصر سودی لێ بینیوون و لهقرئاندابۆیان گه‌ڕاوە”.
کاک مه‌نصوری برای مامۆستا ناصردەڵێ“ساڵێ پاش شۆڕش له‌گه‌ڵ برای شه‌ھیدم کاکه ناصرچوینه خزمه‌تی کاک ئه‌حمه‌د،ھه‌ندێک قسه‌و باسی زانستی چوو به‌نێوانیاندا.کاک ناصرعهرزی کاک ئه‌حمه‌دی کرد:پێم باشه که‌مێک زیاتر موتاله‌عه‌ی فهرمودەکانی پێغمبه‌ر(د.خ)بکه‌یت.ئه‌ویش فه‌رمووی به‌چاوان...به‌چاوان”
کۆتا شتێک له‌بارەی په‌یوەندی ئه‌و دوو زانایهوە دەمهوێت بیڵێم،بریتییه له‌و نزا پڕ له ئیمان وحهسرەت و جۆشه‌ی شه‌ھید مامۆستا ناصری سوبحانی له‌یه‌کێک له کۆتایی باسه‌کانیدا بۆ شه‌ھید کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زادەی دەکات،که ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ھه‌رکه‌سێک له ئێمه به‌ئیمان و دڵهوە گۆی له‌و نزایه‌یی مامۆستا ناصربگرین ئیتر بهسدەبێت بۆ ئه‌وەی بزانین ئه‌و دوو زانایه تا چی ئه‌ندازەیه‌ک موئمینانه یه‌کتریان خۆشویستووە!!
مامۆستا ناصر،له موحازەرەیهکیدا که به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایک بوونی پیغهمبهرەوە(د.خ)وتوویه‌تی،وەک پیشه‌ی ھه‌میشه‌ی له کۆتایی باسه‌که‌یدا له لوتکه‌ی به‌رزی ئیمان و به‌دڵێکی پڕله حهسرەت و به دەنگێکی پڕ له تاسه‌ی دیدارەوە،تاسه‌یه‌ک وەک تاسه‌ی دڵی ئه‌و دایکه‌ی که ڕۆڵه‌که‌یان له‌به‌رچاوی ھهڵگرتووەو ئیستا جگه‌له نزای خێر ھیچی له‌دەست نایه‌ت بۆی بکات، ئا به‌و ئاوازەوە دەسته‌کانی بۆئاسمان به‌رز دەکاتهوەو وەک پێغه‌مبه‌رێک که ھهستدەکات به‌رامبه‌ر ھهمووبهشهرییهت به‌رپرسیارە له په‌روەردگاری داوادەکات“له‌خوای گه‌ورە داوا ئه‌که‌م که جارێکی تر له ئاوا مه‌جلیسێکدا(کاک ئه‌حمه‌د) بێ دا‌نیشێت”دیارە کاتێک مامۆستا ناصرئهم نزایه دەکات، کاک ئه‌حمه‌د له زینداندایه‌و ئه‌میش به شێوەیه‌کی شاراوەو ھهرجارەی له ماڵ و شارێک دادەنیشێت و ئه‌دای مه‌سئولییه‌تی خۆی دەکات...
له‌کۆتای ئه‌م باس‌دا،زۆر به‌ئاسانی دەتوانین ھه‌ست به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و دووسه‌ر کردە بکه‌ین،که‌یه‌کیان سهرکردەو ڕاھبهری ڕۆحی و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ھلی سوننه‌ی کوردستانه لهسهردەمی شۆڕشدا،له‌ھه‌مانکاتدا به‌رپرس و دامه‌زرێنه‌ری(مکتب قورئان)ە و ئه‌وی دیکه‌یان زانا و موجتهھیدو لێپرسراوی باڵی(ئیخوان مهسلیمین)و دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌می ئه‌و ڕەوتهیه له‌ئیران له‌ژێر ناوی (کۆمه‌ڵانی بانگه‌واز و ئیسلاح)
سه‌رچاوه: سایتی نوگرا
No comments:
Post a Comment