Thursday, August 30, 2012

ئاخ بۆ ڕاپه‌ڕینێ


 ئاخ بۆ ده‌نگێ یا شمشاڵێ
یا وورته‌یێ ، گڕ و گـــــــــــــــــــاڵێ

له‌ ئاگری دڵ و ده‌روون
بڕژێنێته‌ ده‌ر تۆزكـــــــــــــــــــاڵێ

له‌ خه‌و راپه‌ڕنێ خه‌فتگێ
له‌ كه‌فتگێ بگرێ بـــــــــــــــــــــاڵێ

ڕچه‌ی چه‌ن ساڵه‌ بشكێنێ
بۆ ئه‌هلی هه‌واڵ ، هه‌واڵێ

ده‌رمان كا، ده‌ردی هاوده‌ردێ
یا بێرێته‌ حاڵ، بێ حــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاڵێ

حاشا له‌بۆ هه‌ر به‌خبـــــه‌خی
ده‌م ته‌قێنان قاڵمـــــــــــــــــه‌قاڵێ

هۆنراوه‌ی كاك ئه‌حمه‌د
دیوانی دیارێ بۆ یاران -  لاپه‌ڕه‌ 104


گۆرانی ئاخ بۆ ڕاپه‌ڕینێ



كاك ئه‌حمه‌د -- باسی شه‌فاعه‌ت

Wednesday, August 29, 2012

چه‌پكێ صه‌ڵوات


ئه‌م دی ڤی دیه‌ له‌ چه‌ند گۆرانیه‌ك پێكهاتووه‌، كه‌ هۆنراوه‌كانی كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌نو له‌ ژێر چاودێری مه‌كته‌ب قورئان چێكراون. تۆمارگای شیغای هه‌ولێر كردویه‌تی به‌ دی ڤی دیه‌ك و بڵاوی كردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ش یه‌كێ له‌ گۆرانیه‌كانه‌ و به‌م نزیكانه‌ش ته‌واوی گۆرانیه‌كان له‌سه‌ په‌یجی یوتیوبی كاك ئه‌حمه‌د موفتی زاده‌ داده‌نێین.

                                 ئه‌مه‌ش یه‌كێ له‌ گۆرانیه‌كانه

Tuesday, August 28, 2012

حه‌ج له‌ ساڵی 1953

چه‌ند وێنه‌یه‌كی حه‌جی ساڵی 1953، ئه‌م وێنانه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ گۆڤاری ناشناڵ جۆگرافیك بڵاوكراوه‌ته‌وه


 




Thursday, August 23, 2012

هۆنراوه‌ی (نیشتمان)ی كاك ئه‌حمه‌د




نیشـــــــــــــتمان ئه ی خاک و خۆڵی تۆکڵه ی چاوانــــــــمه
نیشــــــــــــــتمان ناوی به رێزت هێزی رؤح و گیــانــــــــــــمه
نیشــــــــــــــــتمان ئه ی به ر به یانت رؤشنێ ئــــێمانــــــمه
نیشــــــــــــــــتمان ئێواره کانت خه ڵوه تی عـــــیرفانـــــــــمه
نیشـــــــــــتمان قوربانی کوێســــتانت دڵی پر ده ردی مــــــن
نیشــــــــتمان حه یرانی گه رمێنت هه ناسه ی سه ردی من
***

وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ

(وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ ) سوره‌تی التکویر(6)،کاکه ئه حمه دی مفتی زاده
ئه‌وه‌ مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵی قیامه‌ته‌،که‌ده‌ریاکان ده‌بنه‌ بڵێسه‌ی ئاگر،مه‌به‌ست ئه‌وه‌نییه‌ واته‌ گه‌رم ده‌بێت و ئاو داخ ده‌بێت،نا....ئه‌صله‌ن ئاو ده‌بیته‌ شتیکی تر،ده‌ریا ئیتر ئاو نییه‌،بڵێسه‌ی ئاگره‌، ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌که‌ که‌زۆر تازه‌ مانای زانراوه‌، چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر هیچێک مان نه‌ده‌زانی، ئه‌مه‌ یانی چی! به‌ڵام له‌وه‌ودوا له‌مه تاڵه‌عاتی عیلمدا سه‌رنجی ئه‌مانه‌ماندا که‌بۆمبێکی ) هایدرۆجینی) کاتێک ده‌ته‌قێته‌وه‌، چی فعل و ئینفیعالاتیک دروست ده‌کات! ئه‌و قودره‌ته‌ گه‌وره‌ ئاگرینه‌ له‌چی دروست ده‌بێت؟ به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌ بێژین ئه‌لیک ترۆنگه‌ل له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌سته‌کانیان (خولگه‌) دور ده‌که‌ونه‌وه‌، ئه‌م جیا بوونه‌وه‌یه‌ له‌ده‌وری هه‌ستیدا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک نیرۆ (هێز)و وجودی بووه‌ ورده‌ ورده‌ گشتی ده‌کاته‌ نیرۆی حه‌راره‌ت، ئه‌گه‌ر وابێت ئاو داخ نابێت (ئاو)ده‌بیته‌ ئاگر،ده‌بیته‌ بڵێسه‌ی ئاگر ئێسته‌ ئه‌مه‌ مه‌علومه‌

Wednesday, August 22, 2012

په‌یامه‌كه‌ی موفتیزاده‌ له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕاندا


له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كتێبی
 په‌یامه‌كه‌ی موفتیزاده‌ له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕاندا 
دابه‌زێنه‌
نوسینی : عبدلكریــــم فتــــــــــــاح
 



Tuesday, August 21, 2012

په‌یوندی نێوان کاک ئه‌حمه‌د و مامۆستا ناصری سوبحانی



نوسه ر: عبدالله عبدالعزیز عه بدی

سەرتا پێویسته‌ ئه‌وە بووترێت،به‌داخه‌وە سه‌رچاوه‌یه‌کی وا له‌به‌ردەستانه‌بوو باس له‌سه‌رەتای یه‌کتر ناسینی ئه‌م دوو پیاوە بکات،ئه‌وەی له‌به‌ردەستدایه‌ زیاتر له‌وکاته‌ قسه‌ له‌سه‌ر په‌یوەندییه‌ کانیان دەکات،که‌سه‌رەتای ئینقلابه‌ و(کاک ئه‌حمه‌د) له‌(سنه‌)خه‌ریکی ئاگادار کردنه‌وەو جوڵاندنی خه‌ڵکییه‌و (مامۆستا ناصر)یش له‌(پاوە) به‌ھه‌مان شێوە به‌ وتارو ئامۆژگاری و به‌یاننامه‌،له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا سه‌رقاڵی دەرکردن و له‌ناو بردنی(شاە)ن.

كتێبی - ته‌زكیه‌ و ته‌علیـــم

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كتێبی ته‌زكیه‌ و ته‌علیــــــم دابه‌زێنه‌ 
 نوسینی : كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌
وه‌رگێڕانی: كامــــه‌ران

كتێبی - دڵی ساز و ناساز


له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كتێبی دڵی ساز و ناساز دابه‌زێنه‌
نوسینی : كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌
وه‌رگێڕانی: كامــــه‌ران

کورته‌یه‌ك لە ژیاننامه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دی موفتی زادە


نوسەر: سەروەت عبدوڵا

ساڵی(1934)لە (سنە)ی کوردستانی ئێران لە دایك بوەو باوکی لە ئەسڵدا خەڵکی گوندی دشەی ھەورامانی نێزیك پاوەیه‌.
لەتەمەنی لاوێتی یەوە شەیدای خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان بووە و چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان-بۆ ئەو مەبەستە- گەڕاوە. بەپێی وتەی م.م.محمد.ح  کە ساڵی (1982)لە شاری کرماشان چاوی بە کاک ئەحمەد که‌وتووە ،وتویەتی: یەکەم جار لە گوندی بالك لە نزیك مەریوان لای مامۆستا مەلا باقر دوو مانگ ماومەتەوە و، کتێبی(سیوطی)م لە لای خوێندووە. دواتر چومەتە شارۆچکەی بیارە  لە کوردستانی عیراق و، لای مامۆستا عەبدولکەریمی (مدرس) ماومەتەوە و،(عبداللە یزی) و (طةلةمبةویبورھان)م لە لای خوێندووە. پاشان چومەتە تەوێڵە و، دواتریش چومەتە گوندی عەبابەیلێ نزیك ھەڵەبجەی شەھید.
ساڵی (1951) لە گوندی تەوێڵەی ھەورامان خوێندویەتی.

ڕەمەزان، لە بوچونی کاک ئەحمەدى موفتى زادە


نوسه ر:مودریك عه‌لی عارف

زانا و موفەسیر و خەباتگێڕى خواناسى نەتەوەدۆست، ئەدیب و شاعیرى زمان شیرین و هەست ناسکى ئیمان قاییم، کاک (ئەحمەدى موفتى زادە)ى خاوەنى دڵى لێوانلێو لە مەعنەوییەت و ویژدانى زیندوو، ڕەحمەتى خواى لێبێت و خوا بیخاتە مەقامەکانى (فیردەوس) و (عیللیین)ەوە، چەندین شیعر و پەخشان و هۆنراوەى لەبارەى بۆنە و یادە ئیسلامییەکان بەگشتى و مانگى پیرۆزى ڕەمەزانەوە هەیە، کە شیاوى خوێندنەوە و سەرنجدان و لەسەر وەستانن.

نامه ی کاک ئه حمه د بۆ کاک فاروقی فه رساد


«بسم الله الرحمن الرحیم»
برای خۆشه‌ویستم کاکه‌ فاڕوق گیان!
السّلام علیکم و رحمة‌ الله و برکاته.
هه‌واڵی به‌رنامه‌ پڕبه ره که ته که ی ڕه‌مه‌زانتم بیست. بیستم که‌ چه‌نێ له‌ دڵی خه‌ڵکی تینوی قسه‌‌ییکی باره‌و خوا دا، کاری کردگه‌و؛چه‌ن لاوانی به‌ گوڕی تامازرۆی باسێکی گڕداری تێنی ژیان به‌ گیان‌ده‌ری، کێشاوه‌ته‌ مزگه‌وت. من، شوکری خوا ئه‌که‌م؛ تۆیش هه‌ر شوکری خوا بکه‌و، بێژه‌: یاخوا له‌خوا به‌زیاد بێ که‌: به‌شه‌ری به‌ عه‌قڵه‌وه‌ خولقاند. له‌خوا به‌زیاد بێ: وا به‌شه‌ری، به‌ش‌دا له‌ دڵێ که‌ تام‌و مه‌زه‌ی حه‌قی، له‌ هه‌نوێن پێ شیرینتره‌. له‌ خوا به‌زیادبێ که‌: فیتره‌تی مرۆی، به‌ شه‌وقی به‌ره‌و «لایحه‌ق‌چون»ه‌وه‌ گرساند.

Saturday, August 18, 2012

خوێندنه‌وه‌یه‌‌کی کورت و چه‌ند تێبینی له‌سه‌ر کتێبی «په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده

له‌ ساڵی 2010ز له‌ باشووری کوردستاندا، کتێبێک له‌ ژێر نێوی «په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده‌؛ له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕاندا» له‌سه‌ر پێناسه‌کردنی بیر و هزر و په‌یامی خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده‌ له‌ نووسینگه‌ی ته‌فسیر له‌ هه‌ولێری پایته‌خت چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. عه‌بدولکه‌ریم فه‌تاح نووسه‌ری کتێبه‌که‌ خۆی به‌ هۆگری به‌ڕێز موفتی‌زاده‌ پێناسه‌ کردوه‌‌. ناوبراو له‌م کتێبه‌دا چه‌ند هۆکار و پاڵنه‌ر، بۆ نووسینی ئه‌م په‌رتووکه‌ ده‌سنیشان ده‌کا:

شه‌وی قـه در - به‌شی دووه‌م


به شی دووه م وکۆتایی
كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ بۆ چونه‌ ناو په‌یجی كاك ئه‌حمه‌د له‌فه‌یس بوك
 
...وتی کابرای له‌ک چووه‌ بان مینبه‌‌ر هه‌‌ر وا خولاسه‌‌یه‌‌ک بێژمی، بۆ ئه‌‌وه مه‌‌ردم (عوام الناس) هه‌‌ر به ئاوات و ئاره‌‌زو‌‌گه‌‌ل دڵخۆش بوون «
وَمِنْهُمْ أُمِّیُّونَ لا یَعْلَمُونَ الْکِتَابَ إِلاَّ أَمَانِیَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ یَظُنُّونَ» (بقره‌:78) که ئه‌‌وانیش مه‌‌عزورن. چونکه «فَوَیْلٌ لِلَّذِینَ یَکْتُبُونَ الْکِتَابَ بِأَیْدِیهِمْ ثُمَّ یَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ لِیَشْتَرُوا بِهِ ثَمَناً قَلِیلاً فَوَیْلٌ لَهُمْ مِمَّا کَتَبَتْ أَیْدِیهِمْ وَوَیْلٌ لَهُمْ مِمَّا یَکْسِبُونَ» (بقره:79). نه بۆ ئه‌‌وانه فه‌‌قیرن یه‌‌هود بێ هه‌‌ر شتێک بێ ئه‌‌ویش له موسوڵمان،